هاتوچۆ هۆكاری ڕوداوەكەی ئەمڕۆی سلێمانی ئاشكرادەكات

پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕوداوەكەی ئەمڕۆی شارەكەوە ڕایگەیاندووە، بەپێی هێڵكارییەكان دەركەوتووە خەتاباری ڕوداوەكە “ئۆتۆمبێلی بی ئێم-ەكە بووە”.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئازار، لە شەقامی سالمی سلێمانی لەبەردەم بەڕێوبەرایەتیی شارەوانی، ڕوداوێكی سەختی هاتوچۆ ڕویدا و چەند بریندارێكی لێكەوتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، نەقیب سەركۆ سدیق، ئەفسەری هاتوچۆی سلێمانی كە هێڵكاری بۆ ڕوداوەكە كردووە، ئاشكرایكردووە، “هۆكاری ڕوداوەكە بۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW) دەگەڕێتەوە، كە بەخێراییەكی زۆر و زیاد لە دیاریكراوی شەقامەكە ڕۆیشتوە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەو ئۆتۆمبێلە دوای وەرگەڕانی خۆی كێشاوە بە ستونێكی كارەبای ناوەندەی شەقامەكەدا و دواتر ستوونەكە بەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری سۆناتا كەوتووە و دواتریش بەر دوو ئۆتۆمبێلی تر لەشەقامەكەدا كەوتووە و زیانی بە سەرجەمیان گەیاندووە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بەهۆی ڕوداوەكە پێنج كەس بریندار بوون”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەك ئاراستەی دانیشتوانی شارەكە دەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی و عەمار حەکیم پرسی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالكراوانیان تاووتوێ كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share