وەزارەتی شەهیدان لەبارەی گەڕاندنەوەی ڕوفاتی ئەنفالكراوان ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی كاروباری شەهیدان دەڵێت، كاریان لەسەر گەڕاندنەوەی 171 شەهیدی جینۆسایدكراو كردووە، بەڵام سەرەتا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و دواتریش ژمارەیەك پەرلەمانتار و كەسوكاری ئەنفالكراوان ڕێگربوون لە گەڕاندنەوەیان.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2019 و لەكاتی دۆزینەوەی ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ لە بیابانی سەماوە و بە دیاریكراوی لە ناوچەی (تل الشیخیە)، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی وەزارەت بەهەماهەنگی دەزگای شەهیدانی عێراق تیمەكانیان ناردە شوێنی گۆڕەكان و بەشداربوون لە هەڵدانەوەی گۆڕەكان و گواستنەوەی ڕوفاتی (171) شەهیدی جینۆسایدکراو بۆ پزیشكی دادی بەغداد بەمەبەستی ئەنجامدانی شیكاری و گرتنەبەری ڕێكارە یاسایی و زانستیەكان و دواتر هێنانەوەیان بۆ كوردستان.

دەشڵێت، “بەڵام بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە بۆ ماوەیەك ئەو كارە دواكەوت، پاش ڕەوینەوەی ئەو پەتایە وەزارەتمان بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاری پێویستی ئەنجامدا بۆ هێنانەوەی شكۆمەندانەی ڕوفاتەكان و بەخاكسپاردنەوەیان لە زێدی خۆیان”.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا جارێكی دیكە شاندی وەزارەتەكە سەردانی دەزگای شەهیدانی عێراقی كرد و بڕیاردرا لەماوەیەكی نزیكدا لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا ئەو ئەركە نیشتمانیە بگاتە ئەنجام، وەك ئەوەی لە ڕوونكردنەوەی وەزارەتەكەدا هاتووە.

سەبارەت بە ڕێگرییەكانیش دەڵێت، ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد و ژمارەیەك بەناوی كەسوكاری قوربانیان نامەی ناڕەزاییان لە گەڕاندنەوەی ڕوفاتەكان داوەتە دەزگای شەهیدانی عێراق، كە ڕازی نین بەو ڕێكارانەی پێشتر گیراونەتەبەر بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی شەهیدانی گۆرەبەکۆمەڵەکان و شەهیدانی جینۆسایدكراو و گرفتیان بۆ ئەو پڕۆسەیە دروستكرد.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان جەخت لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی ئەو (171) ڕوفاتە دەكاتەوە دەشڵێت، هەموو ئامادەكارییەكیشی بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی دارایی خێزانەکەی مەبەست سەردار دەکات

خانەوادەکەی مەبەست سەردار ڕایانگەیاند، قوباد تاڵەبانی مانگانە پاڵپشتیی داراییمان دەکات. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مانگانە…
Total
0
Share