یەکەم کاروانی حاجییان بەڕێگای ئاسمانی گەیشتنەوە هەرێم

یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەڕێگای ئاسمانی گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن کەسوکاریانەوە پێشوازییان لێکرا.

کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،”ئەمڕۆ، کاتژمێر 10:00ی بەیانی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەڕێگای ئاسمانی گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و کاروانێکی دیکەشیان بڕیارە کاتژمێر 12:00ی شەو بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی”.

پێشتریش یەكەم كاروانی حاجییان بە رێگای وشكانی گەیشتنەوە سلێمانی و لەلایەن كەسوكارییانەوە پێشوازییان لێكرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم سێ داواكارییەكەی بەغداد جێبەجێبكات كێشەی مووچە چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “بڕیارە رۆژی یەكشەممەی…
Total
0
Share