وتەبێژی کارەبای سلێمانی: پێشبینی دەکرێت لە مانگی 7 و 8 دا کارەبای نیشتمانیی کەمتربێتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا 10 – 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە، پێشبینیدەکرێت لە مانگەکانی داهاتوودا کەمترببێتەوە.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵانە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما خواست لەسەر کارەبا زیاددەبێت و لە ئێستاشدا کە پێویستی سلێمانی هەزار و 400 مێگاواتە، بەڵام 700 مێگاوات کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت هەر بۆیە بە گشتیی 10 – 12 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو مانگی داهاتوودا بەهۆی زیاتربوونی خواست لەسەر کارەبا پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمتربێتەوە.

سەبارەت بە سوودەکانی پێوەری زیرەکی کارەبا سیروان محەمەد وتی، لە راستیدا زۆر کێشەی وەک سەرە محاویلە و سووتانی محاویلەی لە کۆڵکردینەوە، بەڵام کێشە سەرەکییەکە کە پێدانی کارەبای 24 کاتژمێری کارەبایە چارەسەری نەکرد، چونکە پێوەری زیرەک کارەبا بەرهەمناهێنێت کێشەی سەرەکی ئێمەش بەرهەمهێنانی کارەبایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەیەوێت بڕیاری زیادكردنی دەوام ڕابگرێت

ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێكیان واژووكردووە بۆ وەستاندنی بڕیاری زیادكردنی دەوامی فەرمانگەكان و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، ئەنجومەن…
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share