لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بەشێکی زۆری خەڵکی بەدەست کەمی جووڵە و کاریگەرییەکانی دەناڵێنێت.
توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، رۆیشتن بەپێ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پێنج رۆژ لە هەفتەیەکدا چەندین سوودی تەندروستیی هەیە لەوانە:
-پاراستنی جەستە لە دروستبوونی ئازاری پشت بە تایبەت ئازاری بەشی خوارەوەی پشت.
-کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.
-کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم بە رێژەی 15%.
-سوودی بۆ سووڕی خوێن هەیە و دڵ لە جەڵتە دەپارێزێت.
-یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی لەش دەدات.