هەڵمەتی کوتانی منداڵان دەستپێدەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی دەستپێکردنی چەند هەڵمەتێکی بۆ کوتانی منداڵان لە نەخۆشییەکان ڕاگەیاند، کە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، “بەرنامەی کوتان یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی کارەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەردەوام دەبین لەسەری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رێژەی رووماڵکردن زۆر باشتر بووە بەراورد بە رابردوو، بەڵام هێشتا کاردەکەین بۆ نەهێشتنی بەشێک لەو بۆشاییانەی کە لە هەندێک ناوچەی دوورەدەست لە پارێزگاکانی عێراقدا هەن”.

وتی، کە هەڵەمەتەکە ماڵ بە ماڵ دەبێت و تەنها بۆ کوتان دژی ئیفلیجیی منداڵان نییە بەڵکو ژمارەیەک نەخۆشیی دیکەش دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەر حەوت کەسێک یەکێکیان تووشدەبن.. خواردنەوەی کحول تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتردەکات

توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان خواردنەوە کحولییەکان و تووشبوون بە شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە و بەوپێیەش خواردنەوە کحولییەکان ئەگەری تووشبوون بە…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
Total
0
Share