لە دوو رووداوی جیاوازدا لە سنووری بازیان زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتان

بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان رایگەیاند، لە سنووری گوندی دەرگەزێن، کڵاشکەران و بیبی جەك زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان سووتان.

لە راگەیەندراوێکدا بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان ئاماژە بەوە دەکات، ”لە سنووری گوندی دەرگەزێن بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە و بە هاوکاریی بەرگریی شارستانیی قەزاکە و خەڵکی سنوورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، هاوکات بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان و گەنمی جووتیاران و باخی دوو هاوڵاتی سووتان”.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ”لە رووداوێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەدا، لە سنووری گوندەکانی کڵاشکەران و بیبی جەك ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگرون و بەرگریی شارستانیی بازیان و تاسڵوجە و ئازادی توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، هەروەهزەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان و دەیان دار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خۆراک کاریگەریی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی ئوسترالیاوە ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە کە خۆراک کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە. زاناکان، خۆراکی…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان – وارماوا، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی گیانیانلەدەستدا. پلەی بەرپرسەکەی وەزارەتی…
Total
0
Share