هەرێمی کوردستان.. یەکەم کەس ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کەمێک بەرلەئێستا لە سەنتەری پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و ئەوانەشی کە ڤاکسینەکە وەردەگرن ئەو دکتۆر و کارماندە پزیشکیانەن کە لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنادا کاردەکەن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا بارزان ئەبوزەید، یاریدەدەری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر کە یەکەم کوتانی ڤاکسینەکەی تێدا ئەنجامدرا وتی، “دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەولێر سەرەتا بۆ پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتە کە تایبەتە بە توشبووانی کۆرۆنا و پێدانی ڤاکسینەکەش بە ناو نوسین دەبێت”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، “ئەو ڤاکسیەنەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە و پشکی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی هەولێریش هەزار و 360 ژەمە ڤاکسینە کە بە دوو ژەم دەدرێت بە هەر کەسێک”.

وتیشی، هیوادارین کە وەجبەی داهاتووی ڤاکسینی کۆرۆنا بە زوترین کات بگاتە هەرێمی کوردستان  و بەشی پاراستنی تەندروستیی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆئەوەی وەجبەی داهاتوو لە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بگاتە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لە هەولێر 64 شوێن بۆ بەرێوەچوونی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادەکراوە تاوەکو کە ڤاکسینەکانی دیکەش گەیشت لەماوەیەکی کەمدا بدرێت بە ئەو کەسانەی لە پۆلێنبەندییەکاندا لە پێشەوەن کە ڤاکسین وەربگرن.

بابەتی پێشتر

لە وڵاتێكی ئەوروپی لە یەك هەفتەدا 17 هەزار بومەلەرزە ڕویداوە

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share