ئومێد موشیر کەریم لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

حاجییەکی دیکەی خەڵكی هەرێمی کوردستان و دانیشتووی سنووری ئیدارەی سۆران دوای نەخۆشکەوتنی لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج کۆچی دواییکرد.

ئومێد موشیر کەریم، ناسراو بە ئومێد دەرگەڵەیی، دوای تووشبوونی بە جەڵتە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەککە کۆچیدوایی کرد.

ئەو حاجییە هەفتەیەک لەمەوبەر و لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج دۆخی تەندروستی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بڕیارە دوای تەواوکردنی رێککارەکان هەر لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە…
Total
0
Share