لە ماوەی یەک مانگدا 33 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا 33 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە بەمەبەستی چارەسەر و لەو ژمارەیەش زیاتر لە شەش هەزاریان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا  (32092 ) كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ڕێژەیە (6567) نەخۆشیان داخڵكراون.

هەر بەپێی هەمان ئامار لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی شار ( 930 ) نەشتەرگەریی جۆراوجۆر كراوە وەك نەشتەرگەریی قەستەرە و نەشتەرگەریی نازوور و شكاوی و نەشتەرگەریی دیكە، هاوكات (628 ) نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و سێ نەخۆش چاندنی گورچیلەیان بۆ كراوە و ( 26 ) نەشتەرگەریی نازوریش ئەنجامدراون.

هەر لەو ماوەیەدا ( 142 ) كەس لە بەشی چاودێریی ورد و 1030 كەس لە بەشی هەناوی ( 153 ) كەس لە بەشی مێشك و دەمار 66 كەس لە بەشی سنگ و دەمار و ( 8 ) كەس لە بەشی چاودێریی ورد لە نەخۆشخانەی شار داخڵكراون.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە ڕیزبەندیی پێشەوەی ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین داهاتی ساڵانەیان هەیە

بابەتی دواتر

تیمەکانی فۆرمولا 1 لەکاتی دیاریکراودا پێشبڕکێی بەرازیل ئەنجامدەدەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share