لە هاوینەهەواری پرژێ کەسێک لە شاخ هەڵدێرا

لە هاوینەهەواری پرژێ لە سنووری قەزای چۆمان کەسێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانیلەدەستدا.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە پرژێ لە قەزای چۆمان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری برینداری و رووشاوی بە جەستەیەوە دیاربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە نیشانەکاندا دیارە کەسەکە چەند رۆژێکە لە شاخ هەڵدێراوە، هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و جلوبەرگی شاخەوانی لەبەردایە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی چۆمان.

بابەتی پێشتر

حەمید رەحیم دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی قەڵادزێ: پشکنین و چارەسەرمان بۆ هیچ مارێک نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. سێ تۆمەتبار بە یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و چەك و پارەی ساختەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار و دەستبەسەراگرتنی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، ئەمڕۆ تیمێکیان…
Total
0
Share