ئەو مامۆستایەی دەستی خوێندکارێکی شکاندبوو سزادرا

خوێندكار (دڵخۆش کامەران ئیبراهیم)

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەو مامۆستایەی لە خوێندکارێکی قۆناغی سەرەتایی دابوو، بە دوورخستنەوە سزادراوە

سەرچاوەکە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکرایکرد، “مامۆستاکە دوورخراوەتەوە بۆ دەرەوەی سنووری پەروەردەی کەرکوک و بۆ ماوەی ساڵێکیش هیچ پلەبەرزکردنەوەیەکی بۆناکرێت”

سەرچاوەکە وتی، “بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دەوامی خوێندنگا نەماوە، جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو”.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بەهۆی لێدانەوە دەستی خوێندكارێكی قۆناغی سەرەتایی لەلایەن مامۆستایەكی خوێندنگاكەیەوە شکێندرا، بەشی خوێندنی كوردیی پەروەردەی كەركوك بڕیاریدا لیژنەی لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەكەوە پێكبهێنێت.

شێرزاد ڕەشید کاکە، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی كەركوك ڕایگەیاند، “دایک و بابی خوێندكار (دڵخۆش کامەران ئیبراهیم) لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە (قوتابخانەی ڕاپەرین)ی سەرەتایی سەردانیان کردین، سکاڵایان لەسەر مامۆستایەک لە قوتابخانەکە تۆمارکرد بەوەی بەدار لەناو دەستی ئەو خوێندكارەی داوە و ئەمەش بووەتەهۆکار بۆ ئەوەی دەستی درزی بردووە”.

بابەتی پێشتر

‎شانۆگەریی "دواڕۆژەکانی بابلۆ" نمایشدەکرێت

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی تر لە پارتەكەی ئەردۆغان جیادەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share