لە سلێمانی زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە شێوەی تیروپشک 500 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشکرا.

ئەدیب لەتیف بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ 500 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا، پێشتر بە تەلەفۆن ئاگادارکرابوونەوە ئەمڕۆ بە تیروپشک بەسەریاندا دابەشکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە نزیکەیی 500 وارسی دیکەی شەهیدانمان لە سلێمانی هەیە کە تا ئێستا لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، سەرۆکایەتیی شارەوانی بەڵێنیان پێداوین لە داهاتوودا پارچە زەوی بۆ ئەوانیش تەرخانبکەین.

لای خۆیەوە لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، زەوییەکان دەکەونە سۆتکە و تانجەرۆ و تاسڵوجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێکی جۆرى…
Total
0
Share