رۆژی دووشەممە نەوتی سپی لەم ناوچانەی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێتن رۆژی دووشەممەی داهاتوو نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دابەشدەكرێت، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی بە و نرخی 104 هەزار دینار پێدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دەكەن، رۆژی دوو شەممە یەكەم گوژمی نەوتی سپی دەگاتە قەزای پێنجوێن و بەسەرهاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستیان بە كارتی سووتەمەنی كۆدی 283، لەبەرگیراوەی ناسنامە یان هەر بەڵگەنامەیەكی دیكەی فەرمی دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت بە 104 هەزار دینار دەبێت و هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت و پڕۆسەی دابەشكردنەكەش بە چەند قۆناغێك ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر خۆپیشاندانە

بابەتی دواتر

بنیامین ناتانیاهۆ: غەززە دەكەینە دوورگەیەكی وێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share