حەمید رەحیم دوای بەجێهێنانی فەریزەی حەج گیانیلەدەستدا

حاجییەکی خەڵكی گەرمیان دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا.

حاجییەکە ناوی حەمید رەحیم_ە و خەڵكی گوندی سێ تەپانی سنووری قەزای كەلار و موختاری گوندەکە دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج گیانیلەدەستداوە.

ناوبراو پێش گەشتەکەی بۆ عەرەبستانی سعودیە نەخۆشی دڵی هەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی رێورەسمی حەجی ئەمساڵ تا ئێستا هەشت حاجی خەڵکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە كەركوك 90 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، 90 كەس بەهۆی خراپيی كەشوهەوا و خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی كەركوك ئەمڕۆ…
Total
0
Share