سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ئابوریی عێراق گەشە دەکات

نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق پێشبینی گەشەسەندنی ئابوریی عێراقی کرد و رایگەیاند، پاڵپشتی چاکسازییەکانی عێراق دەکەین.

غازی شوبەیکەت، سەرۆکی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”پێشبینی گەشەسەندنی ئابوریی عێراق دەکەین کە هاوکاتە لەگەڵ ئەو چاکسازییانەی کە حکومەت پەسەندی کردووە بە ئامانجی چارەسەرکردنی هەموو کێشە ئابوورییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پاڵپشتی چاکسازییەکانی عێراق دەکات کە ئەو وڵاتە دوور دەخاتەوە لە هەر قەیرانێک کە کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت هەبێت کە بەغداد پشتی پێدەبەستێت بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی ساڵانەی خۆی”.

دەشڵێت، ”رکابەریی لە کەرتی داراییدا دەتوانێت کەرتێکی دارایی تۆکمە دروستبکات لە رێگای خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکان کە پاڵپشتی ئابوری و قۆناغەکانی گەشەکردنی عێراق دەکات”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: لە دوو چالاکیی جیاوازدا دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکار بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share