پۆلیسی سلێمانی: لە دوو چالاکیی جیاوازدا دوو تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ”لە دوو چالاكیی جیاوازدا لەلایەن هەر یەكە لە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ”لە چالاكییەكدا و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێک دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتباردا کە تەقەی پێکردبوو”.

دەشڵێت، ”لە چالاكییەكی دیکەدا، دوای ئەوەی لە سنووری سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەکەکەیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌وقاف په‌رله‌مانتارێكى ئیسلامى ده‌داته‌ دادگا

په‌رله‌مانتارێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەبەرامبەر بەدواداچوونی بۆ چه‌ند پرسێك، وەزارەتی ئـەوقاف سكاڵاى له‌ دژ تۆماركردووه‌. ڕوپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى…
Total
0
Share