دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەكی نزیكدا فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكرێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكات.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە نووسراوی رەسميی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی لە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئاگاداركردەوە.

سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان، وتەبێژی سەرۆكایەتی روونیكردەوە كە بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەكەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەردەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگەكانی شەش و دواتر نامێنێت

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پابەندییەكان جێبەجێبكرێن هیچ گرفتێك لەبەردەم مووچەی مانگی…
Total
0
Share