جەمال كۆچەر: حكومەتی عێراق دەنگ لەسەر ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە كە دەنگدانە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و چاوەڕواندەكرێت لەم مانگەدا ئەو پرسە دەنگی لەسەر بدرێت

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نووسراوێكم بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام ئەو بابەتە دەبێت چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە كە دەنگدانە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و چاوەڕواندەكرێت لەم مانگەدا ئەو پرسە بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.

راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراقدا رایانگەیاندووە لە ئێستادا رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم وەردەگرن و دەتوانن تا 120 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەربگرن.

وتیشی، ” هەر كاتێك هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دراوە و پەسەندكرا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت و ئامادەدەكرێت بۆ دەنگدان و یەكلاكردنەوەی ئەو بڕگانەی كە پێشتر تێبینی لەسەر هەبووە.

بابەتی پێشتر

لە دوكان هەورەبروسكە زیان بە تاوەرێكی كارەبا دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی رێگای کەناڵی سوێس لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 بە رێژەی 28٪ کەمیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباوە روونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”بەنووسراوی رەسمی ئەو تێبینییانەی بۆمان هاتبوو چارەسەرمان…
Total
0
Share