بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکار بووەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ عەمیدی هاتوچۆ ئاسۆ محمد ئەمین بهرام، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پەیوەندی کردەوە بە کارەکەیەوە و دەست بەکاربوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوبراو بۆ ماوەی مانگێک سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا لەلایەن دادوەرەوە، دوای تەواوکردنی سزاکەی، ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە سەر کار، بە وتەی خۆی ھۆکاری بەندکردنەکەی ئەوە بووە، چەند ساڵێک بەر لە ئێستا خوێندکاری ماستەر بووە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیی لە وەزارەتی ناوخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە حەوتەمین شەپۆلی هێرشەكان بۆ سەر ئێـ.ـران بنکەكانی چاودێریی و کۆگاکانی چـ.ـەکی ژێرزەمین كرانە ئامانج

سوپای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە فشار و گەمارۆ سەربازییەکان بۆ سەر ئـ.ـێران و شەوی ڕابردوو چەندین ئامانجیان لەو…
Total
0
Share