ئۆپیك+ بڕیاریدا بەرهەمهێنان بە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیادبكات

وەزیرانی وڵاتانی كۆمەڵەی ئۆپیك+ ڕەزامەندییان نیشاندا لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئازاری داهاتووەوە بە بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، وەك ئەوەی ئاژانسی نۆڤۆستی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسەكە كۆمەڵەكە ڕێككەوتووە لەسەر گرێدانی كۆبوونەوەی داهاتووی لە 2ی ئازاری داهاتوودا بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی بازاڕی نەوتی جیهانی.

پێشتر بانکی Goldman Sachs لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ڕۆژی 31ی کانوونی دووەم بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندبوو، پێشبینیی خێراکردن و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەکەیاندا دەکرێت بەهۆی ئەو بەرزبوونەوە زۆرەی نرخی نەوت لە ماوەی کۆتاییدا بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ فشاری وڵاتانی هاوردەکاری نەوت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت “ئۆپیک” ڕۆژانە 28.01 ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمهێناوە کە دەکاتە زیادەی 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بە مانگی پێشووتری، هەروەها کەمتربووە لە بڕی زیادکراوی ڕێگەپێدراو کە 254 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس زیادکردنی پلە بە پلەی بەرهەمهێنانی نەوت پەیڕەودەکات بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕەی لە ساڵی 2020دا کەمکرایەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست لە مێژوویدا لە ئەنجامی ڕێكکارەکانی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: عێراق ئامانجی سەرەكیی دەستپێشخەریی "پشتێن و ڕێگا"ی چین بووە

بابەتی دواتر

خۆسەریی ڕۆژئاوای كوردستان: بۆردومانەكانی توركیا لە تۆڵەی شكستەكەی داعشن لە ‏حەسەكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share