مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، بۆ رۆژی بەگژاچوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان پەیامێكی بڵاوكردەوە و

دەڵێت، “یەكێتی وەك حزبێكی سۆسیال –دیموكرات و حزبێكی دەربەست لە ئاست خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە”.

دەقی پەیامەكە:

پەیامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی بۆ رۆژی بەگژاچوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان:

25 نۆڤەمبەری هەموو ساڵێك رۆژی بەرەنگاری توندوتیژییە دژی ژنان رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەم رۆژەی بۆ چالاكی و بەرزراگرتنی بەهاكانی ئازادی و یەكسانی و رەتكردنەوەی پێشێلی مافەكانیان دیاریكردووە، ژنانی كوردستانیش ئەو رۆژە بە مەیدانی خەباتی خۆیان دەزانن دژ بەستەم و نادادی و جیاكاری و چەوساندنەوە و توندوتیژی، گوزارشت لە داواكاری و پەیامە یەكسانخوازەكەیان دەكەن.

یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان،وەك حزبێكی سۆسیال –دیموكرات و حزبێكی دەربەست لەئاست خەمی كۆی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بڕوای پتەوی بەخەباتی ژنان و یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و ستەم هەیە، لەسەر ئەم دیدە كە بەشێكە لە رێبازە دروستەكەی رابەر و سەرۆك “مام جەلال “بەردەوامدەبێت، لەپێناو ئەوەی ژنان لە كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو و یەكسان و دادپەروەر بەشێوەیەكی ئازادانە بژین.

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
Total
0
Share