زانیاریی نوێ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 11

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستادراون، لیستی مووچەی مانگی 11 لەلایەن بەشێك لە فەرمانگەکانەوە ئامادەكراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، زۆرینەی فەرمانگە و وەزارەتەكان لیستی مووچەی مانگی 11یان ئامادەكردووە و دەنێرێتە وەزارەتی دارایی هەرێم تاوەكو بۆ بەغداد بنێرێت، بەڵام ئێستا چاوەڕوانی بەغداد دەكرێت كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ بنێرێت ئەو کات لیستی مووچەی مانگی 11 دەنێردێت.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، تاوەكو ئێستا بەغداد مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و هیچ وادەیەك بۆ ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10 دیاری نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی ئابووری: لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران نابێت

شارەزایەکی ئابووری رایدەگەیەنێت، لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی بۆ مەبەستێکی دیکەیە و کاریگەریی لەسەر مووچەخۆران دروستناکات. د. ئەیوب…
Total
0
Share