داهاتی نەوتی عێراق بەراورد بە ساڵی رابردوو 57% زیادیکردووە

داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی رابردوودا نزیکەی 108 ملیار دۆلار بووە، بەوپێیەش داهاتەکەی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو %57 زیادیکردووە.

کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی ئەمساڵدا 107 ملیار  و 877 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپێی ئەو داتایەی سۆمۆ ئاشکرایکردووە، تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە داهاتی ساڵی رابردوو بەرێژەی %57 زیادیکردووە، کە ساڵی رابردوو تێکڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق روونیکردووەتەوە، زۆرترین داهاتی نەوت عێراق دەستیکەوتبێت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدابوو، کاتێک داهاتەکەی 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share