وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە هیچ رێگاپێدانێکیان نییە و تۆمارنەكراون دەستیان بەسەردادەگیرێت و لەناودەبردرێن.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دروستکردن یان هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان پێویستە کارگەکان وکۆمپانیاکان لە رێگای وەزارەتی تەندروستی رێگەپێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمە چاودێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش هەیە و هیچ رێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت لە بازاڕەکان دەستبەسەر هەر هەموویدا بگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتەبەر.