نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەوە

نوێنەرێكی مامۆستایانی وانەبێژ ناوەرۆكی كۆبوونەوە و داواكارییەكانیان لە وەزیری دارایی عێراق ئاشكرادەكات.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئەمڕۆ چاویان كەوتووە بە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و تیایدا پەیام و کێشە وگرفتەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان پێگەیاند.

وتیشی، “داوامانکرد پشتیوان و پاڵپشتی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم بێت، تا هاوشێوەی وانەبێژانی دیكەی عێراق مافیان پارێزاوبێت”.

كارۆخ عەبدوڵا ئەوەشی خستەڕوو، داوایان لە وەزیری دارایی کرد پارەی پێویست تەرخانبکرێت بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم و کێشەکانیان لە بنەڕەتدا چارەسەر بکرێت.

لای خۆیەوە وەزیری دارایی عێراق، وەك ئەوەی نوێنەری وانەبێژان ئاماژەی پێدا، راگەیاند كە ئەو بابەتە بابەتێکی داراییە و پێویستی بە یاسای بودجەیە، هەروەها پێویستی بە دەرچەی یاسایی هەیە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست.

تەیف سامی ئەوەشی وتووە، “پێشتر حکومەتی هەرێم دەیتوانی مامۆستایانی وانەبێژ بەناوی گرێبەست بخاتە ناو لیستی مووچەخۆرانەوە”.

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ باسی لەوەشكرد، چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی عێراقین بەنزیکترین کات بە رەسمی وەڵامی حکومەتی هەرێم و وانەبێژان بداتەوە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: گرفتەکانی بەردەم کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دابان چارەسەرکران

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەردەوامین لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەی شەقامی دابان چارەسەرکران. سەبارەت بە…
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share