لە پارێزگای کەرکوک پشوو راگەیەندرا

بەهۆی مەترسیی دروستبوونی لافاو سبەینێ یەکشەممە لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگای کەرکوک کرایە پشووی رەسمی.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای کەرکوک، بە پشتبەستن بە راپۆرتی کەشوهەوا و لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ لە سەرتاسەری، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رێنماییدا بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک، سبەینێ یەکشەممە، دەوامی رەسمی لەسەرجەم خوێندنگە بنەڕەتی و ناوەندی و دواناوەندییەکانی کەرکوک لە سەرتاسەری کەرکوک رابگرێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە زانکۆ و پەیمانگا حکومیی و ئەهلیەکان دەگرێتەوە.

بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی خولی سێیەمیان هەیە، وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، گەشتیاران بە دڵی خۆش و گیرفانی گەرمەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن. چیا قاسم، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share