ئەو خۆراکانە کامانەن واگونجاوترە پێکەوە نەخورێن؟

دەکرێت خواردنی خۆراکی جیاواز پێکەوە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی و کێشەی هەرس بەدیاریکراوی، کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتیی دەبێت.

پسپۆڕێکی خۆراکی روسی بەناوی ناتالیا لازۆرێنکۆ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنی چەند خۆراکێک کە پرۆتین و نیشاستە و گۆشت و شیر و میوەی لیمۆ و ماست لە خۆدەگرێت و وا گونجاوترە هەندێکیان بەیەکەوە نەخورێن.

بە قسەی پسپۆڕەکە، خواردنی گۆشت لەگەڵ پەتاتە هۆکارێکە بۆ خراپی هەرس لە مرۆڤدا بەهۆی ئەوەی هەرستی قورسی گەدە دروستدەکات و خواردنی میوە راستەوخۆ دوای ژەمێک دەبێتە هۆی دروستبوونی گازی ناو گەدە بەهۆی جیاوازی خێرایی هەرسکردنی ماددەکانەوە.

ناتالیا لازۆرێنکۆ  دەشڵێت، “ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە دەبێتە هۆی مەینی پرۆتینی شیر، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی پرۆبایۆتیکەکانی ناو ماست، سودەکانی پێکەوە خواردنیان کەمدەکاتەوە، بۆیە پێشنیار دەکات، میوە ترشەکان لەگەڵ شیر نەخورێن.”

باس لە خواردنی گۆشت لەگەڵ خواردنەوە کحولییەکان دەکات و جەختدەکاتەوە، دەبێتە هۆی فشاری زۆر لەسەر جگەر و پرۆسەی هەرس تێکدەدات.

لازۆرێنکۆ پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە شێوازی خواردنی دەریای ناوەڕاست یەکێکە لەو جۆر و شێوازانەی کە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و پێشنیار کراوە، چونکە دەوڵەمەندە بە خۆراکی رووەکی و زەیتی زەیتون و گوێز و ماسی و میوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دڵێکی تەندروست و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و کێش بەجێگیری دەهێڵێتەوە و مەترسییەکانی شەکرە کەمدەکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە رۆژانی بایكۆتدا ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی چین لەبارەی شامپۆی قژ رەشکردنەوەکە هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share