کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێر رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ”چوار ملیمەتر باران باریوە” و ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 681.7 ملم باران باریوە.
هۆبەی کەشناسیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بڕی بارانبارینی لە سنووری پارێزگاکە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ”لە ناوەندی پارێزگاکە بڕی چوار ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 681.7 ملیمەترە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 490 ملیمەتر بووە”.
سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ناوچەکانی دیکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ”لە تەوێڵە 5.7، بیارە 6.2، سیروان 4.1 و خورماڵ 8.3 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە لەو ناوچانە زیادیکردووە”.