تەلار لەتیف: زۆرترین کات دەدرێت بە ئەندامانی کۆنگرە بۆ گفتوگۆکردن

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “زۆرترین کات دەدرێت بە ئەندامانی کۆنگرە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر تەواوی ماددە و بڕگەکانی پەیڕەوی ناوخۆ”.

تەلار لەتیف، وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ماددەی 18 کە کۆنگرەی نائاسایی بوو دەنگی لەسەر درا، دواتر گفتوگۆ لەسەر ماددەی 19 دەکەین کە پلنیۆمە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “چەندین ماددە هەیە دوای گفتوگۆکردن و وەرگرتنی راسپاردەکان لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە، داڕشتنەوەیەکی دیکە بۆ دەکرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە”.

وتەبێژەکەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەشڵێت، “دەرفەت و کاتی زیاتر دەدرێت بە ئەندامانی کۆنگرە چونکە لە 13 ساڵی رابردوودا دەرفاتی لەم شێوەیە نەبووە کە بەم شێوازە گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ بکرێت”.

جەخت لەوەش دەکاتەوە، “هیچ دەنگۆیەکی چەواشەکاریی کار لەسەر کۆنگرەکە ناکات، ئەندامانی کۆنگرە مافی خۆیانە ئەو راسپاردە و پێشنیارانەی هەیانە کاری لەسەر بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق: پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن

بریكاری پێشووی وەزارەتی كارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتییان بیرلەوە بكەنەوە بۆیلەر بە غاز ئیش پێبكەن و ئاو گەرمبكەن.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 938 حاڵەتی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەی منداڵان تۆمارکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share