بەنداوی دەربەندیخان 40 سم ماوە بۆ پڕبوون

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە بەنداوی دەربەندیخان 40 سانتیممەتری ماوە بۆ سەررێژبوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، ئەمساڵ تا ئێستا 622 ملم بارانباریوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا 710 ملم باران باریبوو.

ئاشکراشیکرد، ئەمساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان چوار مەتری زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەنداوی دەربەندیخانیش 40 سانتیممەتری ماوە بۆ سەررێژبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share