بومەلەرزەزانیی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی بومەلەرزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکراکرد

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانی هەژاند و بەهێزترینیان گوڕەکەی 4.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە روویانداوە، بومەلەرزەی یەکەمیان کاتژمێر 12:34 خولەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 20 کلم لە باکووری خۆرهەڵاتی دوزخورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکوک روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بومەلەرزەی دووەم کاتژمێر 12:44 خولەک بە گوڕی 4.6 پلە بە پێوەری رێختەر لەسەر سنووری عێراق – تورکیا لە دووری 44 کلم لە باکووری رۆژهەڵاتی دهۆک روویداوە”.
بومەلەرزەی سێیەم بە گوڕی 3.1 پلە لە کاتژمێر 12:38 خولەک لە نزیک سنووری عێراق – تورکیا لە دووری 33کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک روویداوە، وەک لە راگەیەندراوەکەی بومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن

ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی سەردانی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز لە كەركوك دەكەن بەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان دەكەن. سەباح حەبیب پەرلەمانتاری…
Total
0
Share