ئاگادارییەك بۆ ئەو هاوڵاتییانەی پارەیان فەوتاوە

بەغداد لێكۆڵینەوە لە پارەی ئەو كەسانە دەكات كە لە بانکی شیمال “خراپ بەکارهێنراون و بەهەدەردراون”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پاش بەدواداچوون بۆ  داوای ئەو خاوەن پارانەی بانکی شیمال کە سەرمایەکەیان خراپ بەکارهێنراوە و بەهەدەردراوە، بانکی ناوەندی لە وەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات لە 7/11/2022 لێكۆڵینەوە لە پرسی بەهەدەردانی پارە و سامانی بانکی شیمال دەستیپێکردووە”.

ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، بانكەكە دواتر لە ئەنجامەکەی ئاگاداریان دەکاتەوە و دەڵێت، “هەر کەس لەو بابەتە هۆکاربوو، بەپێی یاسای ژمارە 94ی ساڵی 2004 یاسای بانکەکان رێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کاتی دەستگیرکردنیدا تۆمەتبارێک رووبەڕووی پۆلیسی هەڵەبجە دەبێتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەکاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بە چەکی کڵاشنکۆف رووبەڕوومان بووەوە و دواتر دەستگیرمانکرد”. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share