کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانی شەودا کەش سەقامگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەشوهەوا ناجێگیردەبێت و لە کاتەکانی شەودا ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو باران بارین لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، دواتر بەشێوەیەکی گشتی نمە بارانی پچر پچر لەکات و شوێنی جیاواز دەبارێت لە دوای نیوەڕۆدا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت و لەکاتەکانی شەودا بارانبارین نامێنێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و تاوە باران دەبێت، لە کاتەکانی شەودا کەشەکە سەقامگیر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share