نوێترین زانیاری لەبارەی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو

پەرلەمانتارێك دەڵێت، دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی 2023 بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سێ مووچەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی 2023 بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی، کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بدرێتەوە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی.

دەشڵێت، وەرنەگرتنی سێ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی (10، 11 و 12)ی ساڵی 2023، بووە هۆکاری دوو سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی و دەرچوونی بڕیاری ژمارە (224 و موحدتها 269/ اتحادیە/2023) کە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کوردستان خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقی بەڕێگای (توطین).

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، پێشتر بە نووسراوی ژمارە (702/ لە 2024/2/25) هاوپێچ بە واژووی (25) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بە داهاتی نانەوتی ئەو سێ مووچەیەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لە وەڵامی نووسراوەكەدا نوسینگەی سەرۆک وەزیران بە نوسراویان لە 27ی ئازار، پابەندی خۆی بە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2023-2024-2025) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە راگەیاند.

بابەتی پێشتر

هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

بابەتی دواتر

ئەنتۆنی بلینكن: زۆر گرنگە پەرە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عێراقدا بدەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share