وەستا رەسوڵ: هیوادارم هاوڵاتییانیش چاو لە پێشمەرگە بكەن و بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان

وەستا رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیوادارم هاوڵاتییانیش چاو لە پێشمەرگە بكەن و بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان.

ئاشكراشیكرد،”تائێستا رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت گەیشتووتە 40 % و هێزەكانی پێشمەرگە هەمیشە پێشەنگبوون لە پاراستنی خاكی كوردستان و دەنگدانی ئەم جارە پرسێكی نەتەوەیی و كوردستانی بوونی كەركوك دووپاتدەكاتەوە .

وتیشی، “داواكارم هاوڵاتییان بە گڕوتینەوە رۆژی دەنگدان بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو عەینە حاجی عەلی ئەمین هاوسەری خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یونس

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری شێخ ئەحمەد حەمە كەریم، د. هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی…
Total
0
Share