هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە 18ی ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یەکەمی یاسای (چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت ژمارە 38ی ساڵی 2013) پەسەندکرا.

لەبارەی یاساکەوە، نەرمین مەعروف، دەڵێت، ئامانج لەم یاسایە پاراستنی کەسانی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتە، و دەستەبەرکردنی پێداویستی ژیانی شایستەیە بۆیان.

دەشڵێت، ئەو یاسایە ئامانجی رێکخستنی ناوەندەکانی تایبەت بە فێرکردن و راهێنانیانە، و چاودێریکردنیان بەجۆرێک گونجاوبێت لەگەڵ رێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان کە عێراق ئەندامە تیایدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی خستەڕوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەڵگەنامەی پەیوەستبوونی بە رێککەوتننامەی سەلامەتی ئەتۆمی پێشكەشی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم كردووە. ئەحمەد…
Total
0
Share