کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیستەکانی هەڵبژاردنی درێژکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا کۆتایی ئەم مانگە درێژبکاتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بەو کەس و لایەنانەی دەیانەوێت بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی سەربەخۆ و لیست و هاوپەیمانێتییەکان تا کۆتایی دەوامی رۆژی یەکشەممە 31 ی مانگی ئازار درێژکرایەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە بەپێی بڕیاری پێشووتری کۆمسیۆن، لە کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ پێنجشەممە وادەی گەڕاندنەوەی فۆڕمی کاندیدان و لیست و هاوپەیمانێتییەکان کۆتایی دەهات.
بڕیارە لە 10 ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت

بابەتی دواتر

عێراق پلانی دروستکردنی 36 بەنداوی نوێی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share