بەشێك لە كاندیدە سەربەخۆكان فراكسیۆنێكیان پێكهێنا

“فراكسیۆنی میلـلیی سەربەخۆ” ناوی ئەو فراكسیۆنەیە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆی براوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق پێكیانهێنا.

فراكسیۆنەكە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ڕێككەوتن لەنێوان ژمارەیەك كاندیدی سەربەخۆی براوەدا كراوە بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی میلـلیی سەربەخۆ، كە فراكسیۆنێكی پەرلەمانیی كراوەیە بەڕووی كاندیدە براوەكانی تردا بەبێ لەبەرچاوگرتنی نەتەوە و ئایین و مەزهەبیان، مەرجی بەشداریكردن لەم فراكسیۆنەدا لەبەرچاوگرتنی بەشدارییەكی تەواوە لە بڕیارە سیاسییەكانیدا”.

فراكسیۆنەكەی بەشێك لە كاندیدە سەربەخۆكان، محەمەد عنوزی وەك ڕێكخەر دەستنیشانكردووە و سەجاد سالم بووەتە وتەبێژی فەرمیی فراكسیۆنەكە.

“فراكسیۆنی میلـلیی سەربەخۆ” لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە شێوازی پشكپشكێنە ڕەتدەكاتەوە و چاودێرێكی كارای حكومەت دەبێت و بەگژ گەندەڵیدا دەچێتەوە و بەرگری لە مافی هاوڵاتییان و سامانە نیشتمانییەكان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاد عەلاوی دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان ڕادەگەیەنێت

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەستپێشخەرییەك بۆدەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی…
Total
0
Share