پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە بە “زۆمبی” بەناوبانگ بوو

سەرچاوەیەکی لە پۆلیسەوە رایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تاوانی کوشتنی خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆيی دراو دەستگیرکراوە، پێشتر تۆمەتبارەکە بەهۆی مەترسیدارییەوە بە “زۆمبی” ناوبانگی هەبووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکانی بەغداد، بەشی نەهێشتن و کۆنترۆڵی تاوانەکان لە ناوچەی کەرخ تۆمەتبارێکیان بەناوی (س.ج.) کە ناسناوی (زۆمبی)ی بووە دەستگیرکرد.

ئەو تۆمەتبارە سێ رۆژ بەر لە ئێستا خاوەنی نوسینگەیەکی دراوی بەناوی حەیدەر هادی کوشتووە، بەپێی وتەی پۆلیس “یەکێکە لە تاوانبارە مەترسیدارەکان، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی کەمە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “تۆمەتبار (زۆمبی) ئێستا لە حاڵەتی پشیویی دەروونیدایە بەهۆی خواردنی بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و…
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: 25 فڕۆکە لە خزمەتدان و تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە دەگەیەنینە 30 فڕۆکە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی دەڵێت، “کاتێک بەرپرسیارییەتی هێڵەکەمان وەرگرت تەنها 15 فڕۆکە لەخزمەتتدابوون، ئێستا ژمارەکە…
Total
0
Share