عێراق پلانی دروستکردنی 36 بەنداوی نوێی هەیە

بەنداوی دوكان

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، پلانی هەیە 36 بەنداوی نوێ لەپێناو گلدانەوەی ئاو دروستبکات و یەکێک لەوانەش خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

عەلی رازی، بەرێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی بۆ بەنداوەکان و کۆگاکردن لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاندووە، پلانی وەزارەت بریتییە لە پێشنیاریکردنی 36 جێگە کە بۆ دروستکردنی بەنداوی ئاو ئامادەکراون و  لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان، یەکێک لەو بەنداوانە دراوە بە کۆمپانیایەکی حکومی بەمەبەستی دەستپێکردنی کارەکانی بۆ دروستکردنی.

عەلی رازی ئەوەشی ئاشکراکردووە، دیزاین و پلانی دروستکردنی سێ بەنداو لە کەربەلا و نەینەوا و سەماوە تەواوکراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی پلاندانان بەمەبەستی جێبەجێکردنی.

لەبارەی گلدانەوەی ئاوەوە باسی لەوەکردووە، شەپۆلی رابردووی بارانبارین کاریگەری باشی هەبووە لەسەر زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوەکان و راشیگەیاندووە، 10% ئاستی گلدانەوەی ئاوی زیادکردووە و بەنداوەکانی موسڵ و دوکان و دەربەندیخان و حەمرین لە ئاستێکی زۆر باشدان.

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان و لیستەکانی هەڵبژاردنی درێژکردەوە

بابەتی دواتر

ئەنجامی پشكنینی ئەو شامپۆیەی دەموچاوی هاوڵاتییەكی شێواند ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share