توێژینەوەیەك: وەرزشكردن بەهەمان توانای دەرمان چارەسەری خەمۆكی دەكات

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئەنجامدانی وەرزش دەتوانێت ببێتە هۆكارێكی یەكلاكەرەوەی هەستكردن بە باشبوون لەدوای تووشبوون بە خەمۆكی، وەك ئەوەی تۆڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویكردووەتەوە.

توێژینەوەكە، كە لە گۆڤاری پزیشكیی بەریتانی (BMJ) بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ سوودە بەهێزەكانی ئەنجامدانی چالاكیی وەرزشی دەكات كە هەمان توانای دەرمانی هەیە لە پرسی پەیوەست بە چارەسەركردنی خەمۆكیدا.

لەو چالاكییە وەرزشییانەش (رۆیشتن، راكردن، یۆگا، تای چی، وەرزشە هەواییەكان و راهێنانەكانی هێز).

خەمۆكی چییە؟
خەمۆكی بریتییە لە تێكچوونی باری دەروونی بەهۆی هەستكردنی بەردەوام بە دڵتەنگی و گرنگیپێنەدان، كە بە نەخۆشیی (خەمۆکی گەورە یان خەمۆکی کلینیکی)یش ناودەبرێت.

ئەمەش كاریگەری لەسەر هەست، بیر و هەڵسوكەوتی تووشبوو دەبێت و رەنگە ببێتەهۆی كۆمەڵێك كێشەی سۆزداری و جەستەیی، وەك ئەوەی سایتی (مایۆ كلینیك) بڵاویكردووەتەوە.

تووشبوو رووبەڕووی دژواری دەبێتەوە لە ئەنجامدانی چالاكییە رۆژانەییە ئاساییەكان، زۆرجار هەستدەكات (ژیان شایەنی هەوڵدان و مانەوە نییە).

نزیكەی 280 ملیۆن كەس لە جیهاندا بەدەست خەمۆكییەوە دەناڵێنن، كە بە نزیكەی 3.8%ی دانیشتووانی جیهان دەخەمڵێندرێت، بەپێی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.

دكتۆر مایكل نویتل، ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەكە، كە وانەبێژە لە كۆلێجی دەرونناسیی زانكۆی كوینزلاند لە ئوسترالیا رایگەیاند، خەمۆكی زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت زیاتر لە قەرز یان جیابوونەوە یان نەخۆشیی شەكرە.

ئەوەشی وت، “راهێنانە وەرزشییەكان هاریكار دەبێت لە چارەسەربوونی خەمۆكی” دووپاتیشیكردەوە، “بە بژاردەیەكی چارەسەری بەهێز دادەنرێت”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئاگرەکەی شەوی رابردوو

بابەتی دواتر

وادەی مامەڵەی حەج درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share