هەرێمی كوردستان.. دوو توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 129 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، دوو كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی شوبات ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 129 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 71 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا دوو توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە كە هەردووكیان لە پارێزگای دهۆك بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 67 كەس.

لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە یەك لەسەر پێنجی ژمارەكەی ئەمڕۆ بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن

تاوەکو ئێستا هەرێم و بەغداد نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک لەبارەی دیاریکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم و لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا هەیە. بەپێی…
Total
0
Share