یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركرا

تەندروستیی هەولێر تووشبوونی هاوڵاتییەكی شارەكە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایكرد، دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا.

ڕایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 17 ساڵە، لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، پێشتر حاڵەتێكی گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین هەبووە، بەڵام ئەنجامی پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوتووە كە تووشی پەتاكە نەبووە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری ئازادكردنی بێریڤان ئەیوب دەرچوو

بابەتی دواتر

كەجەكە زانیاریی نوێ لەبارەی ڕێككەوتنی پارتی و توركیاوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
7
Share