راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئاگرەکەی شەوی رابردوو

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆیلەرێکی ئاو، ئاگر لە بەشی چێشتخانەی ئەنجومەنی وەزیران کەوتەوە و هەر زوو لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، کۆنترۆڵ کرا.
ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە، زیانی ماددی بە چێشتخانە و بەشێکی باڵەخانەکە کەوتووە.

درەنگانی شەوی رابردوو ئاگرێک لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە و بەرگری شارستانیی هەولێریش رایگەیاند، “ئاگرەکە زوو کۆنترۆڵ کراوە و دەرکەوتووە بەهۆی تەقینی بۆیلەرەوە بووە.”

کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو، کاتژمێر( 12:50) خولەکی شەو ژووری کۆنترۆڵی بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگادارکرایەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە باڵاخانەی ئەنجومەنی وەزیران، دەست بەجێ تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکەوت هۆکاری تەقینی بۆیلەرێکی تاییەت بە ئاو گەرم کردن بووە لە بەشی چێشتخانەیەک، دواجار بووەتە هۆی کارلێک و تەقینی یەکێک لە بوتڵی غازەکان لەو جێگایەدا، و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنها زیانێکی بچووکی ماددی بوونی هەبووە.

 

بابەتی پێشتر

300 ملیۆن مەتر سێجا لەماوەی سێ رۆژدا ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیادیان کردووە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: وەرزشكردن بەهەمان توانای دەرمان چارەسەری خەمۆكی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share