وادەی مامەڵەی حەج درێژكرایەوە

وادەی مامەڵە و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژكرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، هەر كەس لە وادەی دیاریكراودا سەردانیان نەكات بێبەش دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ 2024 دەرچووە، وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج تا رۆژی پێنجشەممە 22ی شوبات درێژدەكرێتەوە.

دەشڵێت، لە دوای ئەو رێكەوتەوە بەهیچ شێوەیەک وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژناکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە روونیشیدەكاتەوە، هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتییان نەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی و پێدانی تێچووی حەج، ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و مافی بەشداریکردنی لە پرۆسەی حەج نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری كوشتنی ئەندامەكەی پەكەكە دراوەتە دادگا و سزا وەردەگرێت

ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، كە بەڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت پێكهێنرابوو، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتباری دوو تاوانەكەی چەند…
Total
0
Share