بۆ پاراستنی دەوری چاوەکان لە چرچبوون پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە

لەگەڵ ئەوەی پیربوون و چرچبوونی پێستی رووخسار بە تایبەت دەوری چاوەکانیش رووداوێکی حەتمییە، بەڵام دەکرێت بە پەیڕەوکردنی چەند رێنماییەک دەتوانیت دوایبخەیت لەوانەش:

-بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر، کە دەبێتە هۆی پاراستنی دەوری چاو لە تیشکە زیانبەخشەکان، بە باشترە چاویلکەکەت لەو جۆرە بێت کە خاوەنی تایبەتمەندی ANSi بێت واتە پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزێت.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنە لە قوتوونراوەکان بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر خوێی تێدایە و ئاوساوی دەوری چاو زیاددەکات.

-کۆنتڕۆڵکردنی هەستیاری، چونکە هەستیاری چاو دەئاوسێنێت و چرچبوونی زیاتردەکات.

-بەکارهێنانی کرێمی رێتینۆڵ، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی کۆلاجینی پێست و یارمەتی زیندووبوونەوەی خانەکانی پێست دەدات و لە چرچبوون دەیپارێزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێكی تەندروستی بەستنەوەی مووچە و وەرگرتنی ڤاكسین بە بڕیاری بەعسییانە وەسفدەكات

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕەخنە لە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەگرێت بەوەی هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی…
Total
0
Share