ناوەڕاستی مانگی داهاتوو لینکی دامەزراندن لە عێراق بەردەست دەبێت، دەرچوانی هەرێمیش سوودمەند دەبن.
بەدریە حسێن، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، د.مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی، پێیراگەیاندین کە 15ی ئازاری2024 لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە بۆ ماوەی 21 رۆژ هەموو هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا ماستەر و دکتۆرای دانیشتووی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە و دەتوانن لە رێگەی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵییەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن، بە مەرجێک ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵی کاربکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، تەنها خوێندکاری ئەو زانکۆیانە مافی دامەزراندنیان دەبێت کە دانپێدانراون، چونکە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵی کۆد بە خوێندکاری ئەو زانکۆیانە دەدات کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵییەوە دانیان پێدا نراوە.