بە وێنە.. ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو هاوڵاتی برینداربوون

لە ڕانیە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا، بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە برینداربوون.

ڕووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ ڕوویداوە و بەشی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین لەبارەیەوە دەڵێت، ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە ترافیکی نەورۆز لە ڕانیە ڕوویدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ڕاپەڕین، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا پیک ئاب هایلۆکس و شۆڤرلێت تاهۆدا ڕوویداوە و لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون كە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا ڕەسوڵ: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچەكانی نێوانمان

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەو ‏ناوچانەی لەبەردەم هەڕەشەی داعشدان ڕادەگەیەنێت، دەڵێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ…
Total
0
Share