ئۆتۆمبێل بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ دەدرێتە مووچەخۆران

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆمپانیایەك لێكتێگەیشتنیان كردووە كە ئۆتۆمبێل بە نرخێكی كەمتر بۆ مامۆستایان دابینبكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و مامۆستایان دەتوانن لە رێگای لقەكانی یەكێتیی مامۆستایانەوە لە وەرگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە سوودمەندبن.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیایەكی بواری ئۆتۆمبێل كراوە كە بە شێوەی قیست و بە پێشەكییەكی كەم ئۆتۆمبێل دەدرێتە مامۆستایان كە ئەگەر مامۆستاكە هەزار دۆلار پێشەكی بدات دەتوانێت ئەوەی دیكەی مانگانە بە قیست بدات و بۆ هەر مانگێك 370 دۆلار بداتەوە، ئەگەر پێشەكی پێنج هەزار دۆلار بدرێت ئەوا 280 دۆلار مانگانە دەدات.

ئاشكراشیكرد، ئۆتۆمبێلەكان مۆدیلیان لەنێوان2021 – 2023دا و گەرەنتی پێنج ساڵ یاخود 100 هەزار كیلۆمەتری لەگەڵە و لە چەند رۆژی داهاتوودا مامۆستایان دەتوانن لە رێگای لقەكانی یەكێتیی مامۆستایان لە پارێزگاكان لە وەرگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە سوودمەندبن.

راشیگەیاند، “ئۆتۆمبێلەكە بە نرخی 500 بۆ هەزار دۆلار كەمتر بۆ مامۆستایان دابیندەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا لە كوردستان بڵاوبووەتەوە و گواستنەوەی خێرایە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لەوەی كە “ڕۆژانە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە…
Total
0
Share